تونێلی زاخۆ خاوێن دەکرێتەوە و دادەخرێت - وێنە؛ هاتوچۆی زاخۆ
شۆفێران ئاگاداربن
تونێلی زاخۆ سایدی دەرچوون بۆ دهۆک داخراوە؛ سایدەکەی دیکەش دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
تونێلی زاخۆ خاوێن دەکرێتەوە، لەئیستادا سایدی دەرچوون بۆ دهۆک داخراوە و سایدەکەی دیکەش هەر ئەمڕۆ دادەخرێت، شۆفێران ئاگادار بن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، “لە کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە 1.12.2025 سایدی دەرچوون لە زاخۆوە بۆ دهۆک لەناو تونێلی زاخۆ داخراوە و تاوەکو کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ناکرێتەوە”.
ئاماژه بەوەشکراوە، سایدی بەرامبەر لەناو تونێلەکە واتە سایدی چوونەناوەوەی زاخۆ لە کاتژمێر 11ـەوە تاوەکو 12:30 خولەکی نیوەڕۆ دادەخرێت و ئەوەش بەهۆی پاک و خاوێنکردنەوەی ناو تونێلەکە ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی زاخۆ، رێگای جێگرەوە بۆ شۆفێران جادە کۆنەکەی گەلی زاخۆیە و شۆفێران دەتوانن تا کردنەوەی تونێلەکە بەو رێگایەدا هاتوچۆ بکەن.