سلێمانى

بەهۆى کارەبا و نەوتەوە سۆپاى غاز دەستناکەوێت


رازاو محەمەد- سلێمانى

کەمبوونەوەى کارەبا و بەرزى نرخەکەى لەلایەک و گرانى نرخى نەوت لەلایەکى تر، وایکردوە خواست لەسەر سۆپاى غاز زیاد بێت.

جەبار حاجى مەحمود کە دوکاندارێکى فرۆشتنى سۆپا و ئامێرە کارەباییەکانە لە مەزادخانەکەى خوارەوەى شارى سلێمانى، بە 964ـى وت،”ئێستا خواست لە بازاڕدا لەسەر سۆپاى غازە و کەمترە لە هیتەر و سۆپاى نەوت دەپرسن، چونکە نرخى نەوت و کارەبا بەرزە و کارەباى نیشتمانیش کەمبووەتەوە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، هەفتەیەک لەمەوبەر نرخى جۆرێکى سۆپاى غاز 90 هەزار بووە، ئێستا بەرز بووەتەوە بۆ 130 هەزار دینار و 40 هەزارى چووەتەسەر.

سۆپاى غاز هەر بەرز نەبووەتەوە، بەڵکو بەهۆى ئەو خواستەى لەسەریەتى لە بازاڕدا کەمبووەتەوە و تەنانەت لە دووکانەکەى جەبار حاجى هەر دەستناکەوێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح