"شەش پیکاب ئەشیامان لە کەندێ کرد"

ژیان لە لەنگەی هەولێری پایتەخت ئاسایی بووەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ژیان لە لەنگەی کۆنی هەولێر ئاسایی بووەوە و دوکاندار و کاسبکاران دوکانەکانیان کردەوە.

دوای دوو رۆژ لە لافاوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 10.11.2026 دوکاندار و کاسبکارانی ناو لەنگەی کۆن دەستیان بە کەسابەت کردەوە، عومەر رزگار یەکێک لە دوکاندارانی لەنگە باسی ساتی هاتنی لافاوەکە بۆ مایکی 964 دەکات و دەڵێت، “کاتێک زانیمان لافاو هاتووە، هاتینە ئێرە، بەڵام هیچمان پێنەکرا، تازە ئاو چووبووە ناو دوکانەکە، بۆیە دەرکەمان قەپات کرد و چووینەوە، گۆتمان با خۆمان سەلامەت بین، تازە ئەشیاکە رۆی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی سێ ملیۆن دینار زەرەریان بەرکەوتووە و دوکانی واش هەیە زەرەری زۆر زیاتری پێگەیشتووە.

قەهار رەحمانیش هاوڵاتییە و بۆ سەردان و ئەحواڵپرسی برازاکەی چووەتە لەنگە، ئەو دەڵێت، “برازکەم لە دەفتەر بۆ سەرێ زەرەری کردووە، شەش پیکاب ئەشیا و کەلوپەلمان فڕێدا و لە کەندێمان کرد”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری