تاوەکو بانکەکان دەستیان بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە

بۆ ئەوانەی ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە سوود لەو کاتە وەربگرن مامەڵەکانتان تەواو بکەن

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، تاوەکو بانکەکان دەستیان بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە، سوود لەو کاتە وەربگرن مامەڵەکانتان تەواو بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، لە ئەگەری دابەشکردنی مووچە لە سەرەتای ئەو هەفتەیە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بانکەکان دروست دەبێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 625 کەس پارەیان داوە و مامەڵەیان تەواو کردووە و نزیکەی هەزار و 265 حاجیش ماون کە دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە، بۆیە داوایان لێدەکات لە سبەینێ رۆژی شەممەوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە و بانکەکان بکەن تاوەکو تووشی قەرەباڵغی نەبن و مامەڵەکانیان دوا نەکەوێت.

ئەگەرچی بڕیاربوو لە 27.11.2025 دوا وادەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان بێت بەڵام دەڵێت “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە پیێ فەرمانی وەزاری تاوەکو رۆژی 4.12.2025 وادەکە درێژ کرایەوە”.