شوێنێکی گشتییە
مەشروب خواردنەوە لە سەر بەنداوی سەروچاوە قەدەغەکرا
964+
فەرهاد حەسەن
سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە دەڵێت، لەبەرئەوەی بەنداوی شارۆچەکەکەیان شوێنێکی گشتییە بۆیە بەهەموو شێوەیەک مەشروب خواردنەوە “کحولییەکان” لێ قەدەغە کرد.
بەپێی ئاگادارییەک شارەوانی، بەنداوی سەروچاوە شوێنێکی گشتیە و مافی هەر هاوڵاتیەکە بۆ کات بەسەربردن و خۆ فێنککردنەوە سەردانی ئەم شوێنە بکات و نابێت هیچ کەسێک ببێتە هۆی بێزارکردنی کەسانی دەوروبەری بۆیە لەپێناو پاراستنی گیانی خۆتان، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بە هەموو شێوەیەک خواردنەوەی ماددەکحولیەکان لەدەوروبەری بەنداوەکە قەدەغەیە .
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، هەر کەسێک حاڵەتێکی وای بینی راستەوخۆ لایەنە ئەمنییەکان ئاگاداربکاتەوە.