خامنەیی بەخاکدەسپێردرێ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی، عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێرانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لەو رێورەسمە، ئەم بەیانیی هەینییە 3.7.2026 گەیشتە تاران.
عەلی خامنەیی، دووەم رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە 28.2.2026 لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری تاران کوژرا، ئەم رووداوە گۆڕانکارییەکی گەورە و مێژوویی لە ناوچەکە و سیستەمی سیاسیی ئێراندا دروست کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، بهيانيى ئهمڕۆ ههینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به بانگهێشتێکی فەرمیی مەسعود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئێران بە سهردانێک گهيشته تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.
وەک ئەوان باسی دەکەن، ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی رابەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی.
لەوێ نێچیرڤان بارزانی، لهگهڵ ژمارهیهک له سهرکرده و بهرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونهوهی دهبێت، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوونی ئەو دیدار و کۆبوونەوانەی پشتڕاست کردووەتەوە.