ئەڵمانیا و هۆڵەندا بۆ دەرەوە

شەوى رابردوو شتى سەیر روویاندا

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو شتى سەیر روویاندا، لەسەر تەڵاق دەستگیرکردنى تێکەوت، بە درێڵ 11 ملیۆن دۆلاریان لە دیوارى ماڵى بەرپرسێکى عێراق دەرهێنا، تاران و واشنتۆن قسەى زۆریان نەبوو، بەڵام قسەى گەورە لە مۆندیال بوو، سامبا سەرکەوت و مەکینەکەى ئەڵمانیا کوژایەوە و هۆڵەنداى وڵاتى گوڵ، چاویان پڕبوو لە فرمێسک.

شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە، شتى زۆر روویانداوە، کورت و پوخت پێتدەڵێین:
📌ئەڵمانیا و هۆڵەندا، بە لێدانى سزا و لەسەر دەستى پەرەگواى و مەغریب، لە مۆندیال دەرکران.
📌برازیل بە زەحمەت لە ژاپۆنى بردەوە و گەیشتە قۆناغى 16.
📌ئێوارەى دوێنێ لە پێکدادانێکى چەکداریدا، دوو ئەندامى سووپاى پاسداران کوژران و پێکدادانەکەش لە شارى پاوە بووە.
📌ئاگرێکى گەورە لە پاڵاوگەى “هالدیا”ـى هیندستان کەوتووەتەوە و ژمارەیەک کرێکار بریندارن.
📌ترەمپ نیگەرانە لە بەرزى نرخى بەنزین و دەڵێت: دەبێت وێستگەکانی سووتەمەنی دەستبەجێ نرخی بەنزین دابەزێنن.
📌هەرچى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکایە، لەجیاتى بەنزین یاسایەکی بۆ سەلامەتیی منداڵان لەسەر ئینتەرنێت پەسەند کرد.
📌لەولاوە پزیشکیان دەڵێت: ئەگەر لایەنی ئەمریکی پابەندبێت بە لێکتێگەیشتننامەکە، ئێمەش پابەند دەبین بە بەڵێنەکانمان.
📌جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئێرانیش خەیاڵى لە شوێنێکى ترە و دەڵێت: تاران رێگری لەو کەشتیانە کردووە کە هەوڵیانداوە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕن .
📌لاى خۆیانەوە سوڵتانیەی عومان و فەرەنسا جەخت لەسەر کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان و زامنکردنی ئاسایشی رێڕەوە دەریاییەکان دەکەنەوە.
📌لەسەر ئاستى ناوخۆى کوردستانیش هەندێ وردەشت روویاندا.
📌لە گەرمیان، پۆلیس کەسێکى دەستگیرکردووە کە بە پارە و لە دەرەوەى یاسا تەڵاقى بۆ ژن و مێردێک چاککردووەتەوە.
📌لەبارەى مەرزى کێلێوە، 964 بەدواداچوونى کردووە و دەرکەوت بابەتى داخستنى مەرزەکە،”قسەوقسەڵۆکن”.
📌ماڵەکەى عەلى مەعارج کە بریکارێکى وەزارەتى نەوتە، بە درێل و چەکوش تێى کەوتن و 11 ملیۆن دۆلاریان لەناو دارو دیوارەکەى دەرهێنا