لەناو کێڵگەکە
لیژنەکەی کۆرمۆر لە کۆبوونەوەدان و تیمی لێکۆڵەریان لەگەڵە
964+
دیلان محەمەدجەزا
دوێنی 964 زانی بووی، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناخۆی عێراق لە کەرکوکەوە دەچێتە کۆرمۆر و وەزیری ناوخۆی هەرێمیش لە هەولێرەوە، هەر لەوێ یەک دەبینن و کۆدەبنەوە.
زانیارییەکان وەکخۆی دەرچوو، ئێستا لە
کۆرمۆر کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێ، کەمێک پێش ئێستا پەیامنێرمان گواستییەوە، تا ئێستا دیار نیە سەردانی سلێمانی دەکەن یاخود نا.
شەوی رابردوو پێنج سەرچاوەی سەربازی جیاواز بۆ 964 قسەیان کرد و وتیان، محەمەد شیاع سودانی وەفدێکی راسپاردووە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بکۆڵنەوە، وەزیری ناوخۆی عێراق سەرپەرشتی دەکات.
لەگەڵ ئەواندا تیمێکی تەکنیکی و لێکۆڵەری سەربازی هەن، کە هاوشانی لیژنە راسپێردراوەکە بەشدار دەبن.
شەوی 26.11.2015 بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە نزیک چەمچەماڵ، بەهۆیە بەرهەمهێنانی غاز راگیرا و پێدانی کارەبا بە شارەکانی هەرێمی کوردستان تووشی گرفت بوو، لیژنەکەش بۆ
لێکۆڵینەوەی ئەو هێرشە لە کۆبوونەوەدان.
پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا