لە سلێمانی
بۆ لەمەودوا هەر ماڵێک مانگانە سێ بوتڵ غاز وەردەگرێ
+964
رازاو محەمەد _ سلێمانی
پێدانی غاز بە هاوڵاتیان لە سلێمانی زیادیکردووە و بۆ لەمەودوا هەر ماڵێک مانگانە سێ بوتڵ غاز وەردەگرێ.
هێشتا وەرگرتنی غازی ماڵان بە فۆڕی بایەعییە، عومەر عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “زۆر جار هاوڵاتیان ئەو پرسیارە دەکەن کە ئەگەر غاز زۆرە بۆ بە کارت دابەش دەکرێ؟، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دەمانهەوێ هەر لە ئێستاوە بۆ زستان خەزنی بکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی هەر بوتڵێک غازی حکومی تاوکو ئێستاش 8500 دینارە، هەر بریکارێکیش سەرپێچی بکات یان وەڵامی تەلەفۆنی هاوڵاتیان نەداتەوە، ئەوا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن و سزای دەدەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری