"ماڵەوە لێم بێزار دەبن"

هۆنیا عەبدوڵا خۆی لە ستایلی کەئابە و خەمدا دەبینێتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هۆنیا عەبدوڵا، خانمە گۆرانیبێژە لاوەکەی سلێمانی دوێتی ئەمجارەی لەگەڵ جێگر میدیا حسێنە بە ستایلێکی جیاواز و دوور لە شاد و دەشڵێت، تەنیا بە زمانی کوردی گۆرانیم وتووە.

هۆنیا لەم چەند ساڵەی دوایی دەرکەوتووە و یەکەم کلیپی بەناوی ئەلبومەکەم بوو، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت، لە منداڵیەوە خولیای گۆرانی وتنم هەبوو، لە مێشکم دامنابوو ببمە گۆرانیبێژ و یەکەم دوێتم لەگەڵ کەمال گەنجی بوو، پاشان گۆرانی ئەلبومەکەم، ئێستاش سەرقاڵی کارێکم لەگەڵ جێگیر میدیا حسێن، ئیشێکی جوانە و هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام گۆرانی شاد و هەڵپەرکێ نیە، لە ستایلی جێگر دوورە، من خۆم لە ستایلی حەزین و کەئابە و خەفەتاویەکەیام.

هۆنیا جگە لە گۆرانیەکانی خۆی لایڤ موزیکیش دەکات و دەڵێت، قورسە لایڤ موزیک بۆ ژن لە کۆمەڵگەی ئێمە، بەڵام ئەگەر تواناکەت تێدا بێ باشترە و دەشبێ بزانی لە کوێ لایڤ موزیک دەکەیت و هەموو شوێنێ گونجاو نییە، پشتیوانی خێزانەکەشت زۆر گرنگە.

پێداچوونەوە:پەری ساڵح