هەزار دانەی بە 70 هەزار دینارە
گوێزی باڵەکایەتی نەخۆشی نەماوە و بە باشی پێگەیشتووە
ئاکام غەفور
گوێزەکەی باڵەکایەتی نەخۆشیەکەی نەماوە، گوێزەکەشی هەر بە دەست دەشکێت و ئەمساڵ بە قسەی جوتیاران بەرهەمێکی باشی هەیە و نایابە.
ئەیوب رەشدوری جوتیارێکی نمونەیە لە باڵەکایەتی لە دەستە رەشەکانی دیارە کە ئەمساڵ گوێزی زۆری لێ کردوەتەوە بۆ 964 دەڵێت، ئەمساڵ بەرهەمی گوێز باشە لە باڵەکایەتی هەرچەندە کاریگەری نەخۆشی سێ ساڵی رابردووی لەسەر ماوە بەڵام بەرهەمەکەی جوانە ئەمساڵ.
سێ ساڵ بوو باڵەکایەتی بێ بەرهەمی گوێز بوو، بەهۆی جۆرە نەخۆشیەک کە بە گریانی دارەکان ناسرابوو دار گوێزەکان لەبەر کەوتبوون بەڵام ئەمساڵ ئاهێکیان هاتووەتەوە بەروو بەرهەمی هەم زۆرە هەمیش جوانە.
ئەو جوتیارە دەڵێت، نرخی گوێز هەزار دانەی لە نێوان 50 هەزار دینار بۆ 120 هەزار دینارە بە پێی جۆری گوێزەکە و دەڵێت گوێز هەیە یەک دەنکی بە هەزار دینارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی