"وێنه بڵاوكراوه‌كان دروستكراون یان هی وڵاتێكی ترن"
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سه‌ڵاحه‌دین: چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی ئاڵتوون له شه‌رگات درۆیه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له سۆشیال میدیا كه گوایه له‌ناو ئه‌شكه‌وتێكی گوندی “خانوكه” له قه‌زای شه‌رگات سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین خه‌زێنه‌یه‌كی كۆنی پڕ له ئاڵتوون دۆزراوه‌ته‌وه، كه زیاتر له 100 پارچه ئاڵتوونی تێدایه، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری پارێزگاكه له رێگه‌ی 964ـه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات و هه‌واڵه‌كه به درۆ ده‌خاته‌وه.
سالم عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌شی شوێنه‌وار له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بە 964ـی وت، دوای ئه‌وه‌ی تیمێكی ئه‌ندازیارییان ناردووە بۆ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كه گوایه خه‌زێنه ئاڵتوونه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زێر له‌خۆ ده‌گرێت كه كورسییه‌كی كۆنی تێدایه و شوێنه‌كه له ئه‌شكه‌وت ده‌چێت و تۆڕێكی زۆری جاڵجاڵۆكه‌ش له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی، دوای لێكۆڵینه‌وه و پشكنینی ئه‌و ناوچه‌یه، تێبینییان كردووه كه وێنه‌كان دروستكراون یان ره‌نگه هی شوێنێکی دیکە بن و “كه‌سانێك له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌كتیڤی په‌یجه‌كانیان، ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوکردبێتەوە”.
جەختیشیكردەوە، له پارێزگاكه‌دا هیچ شوێنه‌وارێكی له‌و شێوه‌یه بوونی نه‌بووه و نییه و داوای له هاوڵاتیان كرد، خۆیان به‌دوور بگرن له‌و په‌یجانه‌ی هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر