"بڕیارى عهقڵانى پێویسته"
ئیلهام ئەحمەد هۆشدارى دهدات “سوریا پێویستى به شهڕ نهماوه”
964+
فهرهاد حهسهن
ئیلهام ئەحمەد دهڵێت، هۆشدارى دهدات كه سوریاى ئێستا وەك تاك و هاوڵاتی مامەڵەی لەگەڵ كوردا نەكردووە و بە یەك زمان و یەك ڕەنگ سوریا بەڕێوەنابرێت و شەڕ دروستدەبێتەوە، بهپیًویستیشی دهزانێت كه پێكهاتەكان لە یەكدی تێبگەن چونكه دهڵێت سوریا پێویستی بە شەڕ نەماوە.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە له دیداری MEPS له شاری دهۆك، له پانێڵێکدا رایگهیاند، ئاشتی پرسێكی سەرەكی ناوچەكەیە و بۆ ئەوەش پێویستە بڕیارێكی ئاقڵانی بدرێت كە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ یاخود له رێگەی چەك و شەڕ هەڵبژێردرێت، ئەگەر پێكهاتەیەك بیەوێت خۆی بسەپێنێت ئەوا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوە شەڕ.
وتیشی “دەسەڵاتدارانی ناوچەكە هەمیشە پێش لە پێكهاتە و كەمینەكان دەكەن، ئەگەر تاوهكو ئەمڕۆ ئاشتی لە سوریادا نەبووە، هۆكارەكەی ئەوەیە كە سیستەمەكە تاكلایهنە بووە و مافی هەموو پێكهاتەكانی نەداوە، بە یەك زمان و یەكڕەنگی سوریا بەڕێوەنابرێت و شەڕ دروستدەبێتەوە”.
دووپاتیشیكردهوه، كه سوریا چیتر پێویستی بە شەڕ نەماوە و دوای ئەو هەموو ساڵە لە جەنگ پێویستە پێكهاتەكانی سوریا خۆیان بخەنە شوێنی یەكدی بۆ ئەوەی لەویست و مافەكانی یەكتری تێبگەن.