دوێنێ شەو چی روویدا؟

سێ دەنگی تەقینەوە لە سۆران بیستران و شی جی پینگ و ترەمپیش لە ئەمریکا کۆبوونەوە

ژووری هەواڵ

دەزانین هەواڵەکان زۆرن و ناتوانن لە یەک کاتدا چاوتان لەسەر هەمووی بێت، لێرە کورت و پوخت پێتان دەڵێین لە دوێنێ شەوەوە تا ئەم بەرەبەیانە لە ناوخۆ و دەرەوە چی روویداوە؛

📌دوای کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیان، دەنگی سێ تەقینەوە لە سۆران بیستران و لە گەڕەکی دێلیزیان و نزیک زانکۆی سۆران ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

📌سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سۆران بەپەیامنێری 964ـی راگەیاندووە، لەگەڵ بیستنی یەکەم دەنگ تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە و لەو کاتەدا هێرشی دووەم ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

📌هاتوچۆی گەرمیان: دوێنێ شەو لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی شێروانە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕەکان و سەرنشینێکیان بەسەختی بریندار بوون.

📌سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا رێککەوتن لەسەر ئەوەی سوپای تورکیا بە قۆناغ، ئەو بنکە سەربازییانەی لە هەرێمی کوردستان هەیەتی رادەستی حکومەتی عێراقی بکاتەوە.

📌تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا و عێراق رایگەیاند: گەڕاندنەوەی بنکەکانی “بێشیکە” و “زێلیکان” لەلایەن ئەنقەرەوە بۆ بەغدا، سەروەریی عێراق بەهێز دەکات و ئاسایشی تورکیاش مسۆگەر دەکات.

📌سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە سەرۆکی چین بۆ ویلایەتی مێریلاند کرد.

📌شی جی پینگ، سەرۆکی چین رایگەیاند: پێویستە ئەمریکا و چین ببنە هاوبەش، نەک رکابەری یەکتر.

📌شی جی پینگ: بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی گفتوگۆکردنم لەگەڵ ترەمپ سەبارەت بە “دۆخی جیهانی”.

📌وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و ئێران لە نیویۆرک کۆبوونەوە.

📌 وەزیری دەرەوەی پاکستان بە “عێراقچی”ـی وتووە: پێویستە دەست بە گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە بگرن.

📌ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، جەختی کردەوە کە ئامانجیان تێکشکاندنی توانای رووسیایە بۆ درێژەدان بە شەڕ نەک تەنیا نەوت، بە رەخنەگرتن لە کوشتنی سەربازانی رووسی لەلایەن پووتینەوە، داوای سزای نێودەوڵەتیی بۆ “شەڕە بێماناکەی” مۆسکۆ کرد کە بووەتە هۆی کوژرانی 248 هەزار سەربازی رووسی لە 8 مانگدا.

📌ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لاڤرۆڤ و رۆبیۆ لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەوقاز، ئەمریکای لاتین و کاریبی گفتوگۆیان کردووە، لاڤرۆڤ جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، پێویستە پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمریکا هەرچی زووە ئاسایی بکرێنەوە.

📌ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە ماڵپەڕی “ئاکسیۆس”ـی راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ هەوڵ دەدات کۆبوونەوەیەک لەنێوان واشنتن، مۆسکۆ و کیێڤ ساز بکات و ئەگەری هەیە کۆبوونەوەکە لە ئەبوزەبی بەڕێوە بچێت.

📌سکای نیوز: حـ.*وس*ییەکان بە چوار مووشەک قوتابخانەیەکیان لە پارێزگای لەحج کردووەتە ئامانج.

📌زێلێنسکی رایگەیاند: پێش هاتنی وەرزی زستان پێویستیان بە هێز و دیپلۆماسییە، جەختیشی کردەوە کە رووسیا دژایەتی دیپلۆماسی دەکات و بە بەکارهێنانی “ڤیتۆ” رێگری لە ئاشتی دەکات، بۆیە ئۆکرانیا ناچارە تەنیا بژاردەی بەرگریکردن لە خۆی بەکاربهێنێت.

📌محەمەد مەنفی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی لیبیا، لە وتارێکیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دا، هاوکات کاندیدبوونی وڵاتەکەی بۆ کورسیی ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند و جەختی لەسەر پێویستیی سیستەمێکی نێودەوڵەتیی دادپەروەر، رەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی، هێورکردنەوەی دۆخی سودان و بەدیهێنانی ئاشتی و سەروەریی خاکی لیبیا کردەوە.

📌ئیمارات پێشوازی لە بەیاننامەکەی ئەمریکا سەبارەت بە هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتی لە سودان دەکات.

📌ئیمارات داوای فراوانکردنی گەمارۆی چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئەوەی سەرجەم خاکی سودان بگرێتەوە.

📌دانی دانۆن، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ “سکای نیوز عەرەبییە” جەختی کردەوە کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژی حـ.*زبوڵـ.*ڵا، حـ.*ەم*اس و حـ.*وسی*یەکان و گوشار بۆ سەر ئێران توندتر دەکات تا رێگری لە پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکرێت.

📌دانی دانۆن: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، رۆڵی قوربانی دەگێڕێت.

📌وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە نیویۆرک لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە و داوای کۆتاییهێنان بە داخستنی گەرووی هورموزی کرد.

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند کە 80 بۆ 80%ـی گەشتە دەرەکییەکانی ئێران وەستاون و ئاشکراشی کرد کە ئاگربەستی بازرگانی لەگەڵ چین تا مانگی یەکی داهاتوو درێژ کراوەتەوە.

📌سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا داوای لە ئێران کرد دەست بە هاوکاریکردنەوە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بکات.

📌وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند: جۆلان هەمیشە و بۆ هەتاهەتایە بەشێک دەبێت لە ئیسرائیل.

📌باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن: کوڕەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی شێلکردن لە کەرتی رۆژئاوا بریندار بووە.
پاکستان هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر 10 پێگەی ئەفغانستان ئەنجام داوە کە وەک بنکەی هەڵدان و هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهێنراون.

📌ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوێنێ 10 کەشتیی بازرگانی بە گەرووی هورموزدا تێپەڕیون.