له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى قه‌زاى دوبز
حه‌وت كه‌سی نزیك له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ته‌قه‌دوم به‌تۆمه‌تی هێرشكردنەسەر سەر خێزانێک ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێم ، ده‌ڵێت له‌رێگه‌ى هێزێکی هاوبەش حه‌وت كه‌س لە پارێزگای کەرکوک ده‌ستگیركراون، کە هێرشیان کردبووە سەر ماڵی خێزانێك و هه‌وڵى رفاندنى كه‌سێكی ئه‌و خێزانه‌شیان دابوو.
وه‌زاره‌ته‌كه، راگه‌یه‌ندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، هێزێکی ئەمنی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و پۆلیسی کەرکوک بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ حەوت کەس جێبەجێکرد کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خێزانێک لە پارێزگای کەرکوک، کە هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ئەو خێزانە و تەقەیان کردوە و هەوڵی رفاندنی یەکێک لە کوڕەکانیان داوە.
رووداوى ئه‌م ده‌ستگیركردنانه بۆ رۆژى 15.11.2025 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك کاندیدی دەرچوی هاوپه‌یمانی تەقەدوم بەناوی موهەیمەن حەمدانی، لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، هێرشی کردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی فەرماندەیی زێره‌ڤانی بە ناوی ئەحمەد خەڵەف، هەرچەندە خۆی لە ماڵەوە نەبووە بەڵام کاندیدەکەی تەقەدوم دەستڕێژی گوللـەی لە ماڵی پێشمەرگەکە کردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئەو هێرشەى كرابووه سه‌ر خێزانه‌كه، لەلایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتار موهەیمین ئەلحەمدانی ئەنجامدراوە و هەروەها هێرشکردنە سەر ئەفسەرێکی سوپا کە هەوڵی داوە رێگری بکات لە روداوە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە.
دووپاتى ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، كه ئاسایشی هاوڵاتیان و شکۆمەندی ئەو دامەزراوە سەربازییە هێڵی سوورن، هەر سەرپێچییەک لەم سنوورانەش جێگای قبوڵ نیە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە رووداوەکەدا هەیە، ئەمەش پەیامێکی روونە کە یاسا بەبێ جیاوازی ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر.