فواد حسێن:

لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە دانوستانداین بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ گروپە چەکدارەکان لە دانوستاندان تاوەکو بەگوێرەی خشتەیەکی تایبەت چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.

فواد حسێن لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵی عێراقییە باسی لە چەکدانانی گروپەکانی سەر بە ئێران کرد و وتی، “پلانێکی تۆکمەمان هەیە و چاوەڕوانیمان ئەوەیە ئەو گرووپانە چەکەکانیان رادەست بکەن.”

بابەتی رادەستکردنی چەک لەلایەن گروپە چەکدارەکان، کە بەشێکی زۆریان نزیکن لە ئێران، مشتومڕێکی گەورەی لە عێراق دروستکردووە و بەشێکی زۆر لە گرسوپانە پیشتر رایانگەیاندووە کە چەک دانانێن، بەشێکی دیکەش دەڵین، بە مەرج چەکەکانیان رادەست دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە چەکدانانانی ئەو گرووپانە کرد و وتی، “لەڕێی نەخشەڕێگایەکەوە کێشەی چەک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت چارەسەر دەکەین و پڕۆسەکە لە 30.07.2027 کۆتایی دێت.”