رۆژی شەممە بچن

خوێندکارانی سێ کۆلێژی زانکۆی سلێمانی بەشەناوخۆیی وەردەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

خوێندکارانی سێ کۆلێژی زانکۆی سلێمانی رۆژی شەممە 15.11.2025، بەشەناوخۆیی وەردەگرن و کۆمەڵێک پێداویستییان بۆ دانراوە، کە دەبێت لەگەڵ خۆیان بیبەن.

ئەو خوێندکارانە سەرجەمیان، نیشتەجێی دەرەوەی سلێمانین، بەڵام بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکە وەرگیراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بەشە ناوخۆییەکان، کە وێنەیەکی بە 964 دراوە، ڕۆژی شەممە خوێندکارانی قۆناغی یەکی دەرەوەی شار، لەو کۆلیژانەی بە سیستمی “زانکۆلاین” وەرگیراون سەردانی بەشەناوخۆییەکانی “کوڕان بیدی شەش و کچان جیدی یەک” بکەن.

راگەیەندراوەکە بۆ ئەو خوێندکارانەیەم کە لە کۆلێژەکانی “زانست؛ پەروەردەی وەزش، پەروەردەی بنەرەت و هونەرە جوانەکان” وەرگیراون.

لە تێبینییەکدا بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو خوێندکارانە سەردانیان نەکەن کە سیستمی “پاراڵێڵ و ئێواران وەرگیراونم یام گواستنەوە و دابەزاندن”یان لە زانکۆکە کردووە و وەرگیراون و قۆناغی یەک.

بەڵکو، لە ئێستادا تەنیا ناو و لیستی ئەو کۆلێژانەی راگەیەندراون، ناوەکانیان گەشتووە بە بەشەناوخۆییەکان، وە دەڵێ، هەرکات ناو و لیستی هەر کۆلێژێک بگات بە دەستیان، دەستبەجێ خوێندکاران ئاگادار دەکەنەوە بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆییەکانیان.

پێداویستیەکان :-
دوو وینەی بچوک
کۆپی کارتی نیشتیمانی
کۆپی کارتی زانیاری
کۆپی کۆدی ئاسایش
پشگیری ئەنجومەن

قۆناغی یەکەکان بەشەناوخۆیی وەردەگرن

ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ( ٢٠٢٥/١١/١٥ ) خویندکارانی قۆناغی یەکی دەرەوەی شاری ئەم کۆلیژانەی لای خوارەوە کە بە سیستەمی ( زانکۆلاین ) وەرگیراون سەردانی بەشەناوخۆییەکانی (کوڕان بیدی شەش و کچان جیدی یەک ) بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی کۆلیژەکانی ( زانست + پەروەردەی وەزش + پەروەردەی بنەرەت + هونەرە جوانەکان )

پیداویستیەکان :-
دوو وینەی بچوک
کۆپی کارتی نیشتیمانی
کۆپی کارتی زانیاری
کۆپی کۆدی ئاسایش
پشگیری ئەنجومەن
لەسەر یەک پەڕە کۆپی بکات ، پیوستە ناسنامەی ئەسڵی کارتی نیشتمانی و زانیاری پێبێت ،پیویستە خوێندکار بەکەلوپەل و پیداویستی تەواوە بێت چونکە راستەوخۆ دوای نیشتەجیکردن دەمێنێتەوە.

تیبینی / ئەو خویندکارانە سەردان نەکەن کە سیستەمی ( پارالیل و ئیواران و گواستنەوە و دابەزاندن )ن لە زانکۆکەمان وەرگیراون و قۆناغی یەکن
لە ئستادا تەنها ناو و لیستی ئەم کۆلیژانەمان بە دەست گەیشتوە بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆیی هەر کات ناو لیستی هەر کۆلیژیک بگات بە دەستمان دەستبەجێ خویندکاران ئاگادار دەکەینەوە بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆییەکانیان .