هەواڵەکان؛
خوێندكارانی نۆلج داوای مۆڵه‌تی كار ده‌كه‌ن و تەرمی دوو منداڵەکەش گەڕێندرانەوە سلێمانی
ژووری هەواڵ
جارێكی دیكه گردبوونه‌وه و خۆپێشاندنی خوێندكاران و ده‌رچووان له هه‌ولێر سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خوێندکارانی پەیمانگای نۆڵج لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گردبوونەوە.
******
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، ئه‌مڕۆ دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، كه جگە لە هەنار و میوە، کاری دەستی و خواردنیشی لێ ده‌فرۆشرێت، 502 کەپر لە بەرهەمی جۆراوجۆری خەڵکی ناوچەکە، لەناو فێستیڤاڵەکەدا هەن و وشکە، خواردن، کاری دەستی، هەناری هەڵەبجە ئەو بەرهەمانەن کە لە فێستیڤاڵەکەدا دەستدەکەون.
******
خه‌م و خه‌فه‌تی ئه‌و دایك و باوكه‌ی سلێمانی هێشتا ئه‌هوه‌ن نه‌بووه‌ته‌وه، كه سێ منداڵیان له ئاوه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا خنكان، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌رمی دوو له منداڵه‌كان گه‌ڕێندراونه‌وه سلێمانی و له رێوڕه‌سمێكدا به‌خاك سپێردران.
******
له سلێمانی دوكانێكی مریشكفرۆشی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بچیت مریشكی لێبكڕێت، بۆنی ناخۆشت بۆ نایه و له بری ئه‌وه، بۆنی گوڵ و گوڵزار ده‌كه‌یت و دوكانه‌كه‌ی پڕكردووه له گوڵ.
ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی جوانی ژنێكی سه‌لار و كاسبه به‌ناوی مەهاباد حوسێن، كه خەڵکی کەلارە و لە سلێمانی دادەنیشێت.