وێنەیەک لە دابەشکردنی نەوت لە یەکێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: KRG
یەکەم وەجبەی بەشە نەوتی ئەمساڵە
لە پیرەمەگروون سبەینێ نەوت دابەش دەکرێ
ئەحمەد مستەفا
سبەینێ پێنجشەممە 12.11.2025، لە ناحیەی پیرەمەگروون وەک یەکەم وەجبەی بەشە نەوتی ئەمساڵ، دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێ.
بڕی نەوتەکە 200 لیترە بۆ هەر خێزانێک و بە عەداد دەپێورێت وە نرخەکەی 104 هەزارە.
ناحیەی پیرەمەگروون دەڵێ، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و وەجبەی تر دێت تا هەموو خێزانەکان نەوت وەردەگرن.
لەسەر ئەو کەسانەی کە کارتی نەوتی بەسەرچوویان هێناوە بۆ ناحییە و وەریان نەگرتووەتەوە یان مامەڵەی کارتی کاتییان پێشکەش کردووە و کارتەکانیان بۆ نەهاتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە دەڵێ، سبەینێ لەدوای کاتژمێر 1:30ی خولەک سەردانی بەشی خۆراکی ناحییە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتە نوێیەکانیان.