هەڵکەندنى بیرێکى نوێ بۆ گوندێکى دەورووبەرى هەولێر
رێزان سەعید، بەڕێوەبەرى ئاوى دەورووبەرى هەولێر بۆ 964:
بارانەکەى ئەمساڵ 50%ـى وشکبوونى بیرەکانى کەمکردووە
وریا فەتاح
بارانەکەى ئەمساڵ بەخۆڕایى نەیوو، ئەوەتا بووەتە هۆى کەمبوونەوەى 50%ـى وشکبوونى بیرەکانى ئاوى دەورووبەرى هەولێر، لە کاتێکدا ئەگەر بارانەکە بەو رێژەیە نەبوایە، چاوەڕێى وشکبوونى 50 بیر دەکرا.
رێزان سهعدی، بهڕێوهبهرى ئاوى دهوروبهرى ههولێر بە 964ـى وت،”لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا سەرەتاى مانگى 8ـى 2026، 15 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشکى کردووە، لەو ژمارەیەش تەنیا دوو بیر لێدراونەتەوە، لە کاتێکدا پار تا ئەو کاتە 36 بیر وشکى کردبوو”.
بەوتەى رێزان سەعید، ئەو بیرانەى وشکبوون ئەوانەن کە قوڵیەکانیان کەمە و لە دەوووبەرى 400 مەتردان، بەڵام بیرە قوڵەکان کێشەیان نییە.
پێى وایە، بارانەکەى ئەمساڵ هۆکاربووە بۆ ئەوەى رێژەى وشکبوونى بیرەکان بەم شێوەیە دابەزێت، ئەگینا چاوەڕێ دەکرا زیاتر لە 50 بیر وشکى بکات.
دەورووبەرى هەولێر سنوورى هەریەک لە قەزاکانى، مەخمور، قوشتەپە، خەبات، شەقڵاوە، هەریر و پیرمام، دەگرێتەوە و 1650 بیرى ئاویان هەیە.
بیرەکان دواى ئەوەى وشک دەبن، لەلایەن تیمەکانى ئاوى هەولێرەوە لێدەدرێنەوە بۆ ئەوەى بە قوڵییەکى زیاترەوە دووبارە بیبوژێننەوە، وەک ئەوەى رێزان سەعید باسى دەکات، ئەمساڵ بەهۆى نەبوونى بودجەوە تەنیا دوو بیریان لێداوەتەوە.