داری سروشتییان بڕیوە

لە بەرزنجە 35 کورەى خەڵوز تێکدرا

توانا نەقی

چەندین جار هاوڵاتیان ئاگادار کراونەتەوە کە داری سروشتی نەبڕن و بەتایبەت بۆ خەڵوز کەچی هەر کۆڵنادەن بۆیە لەسنووری بەرزنجە 35 دانە کوڕەی خەڵوز دروست کردن تێکدران.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەانیان لەگەڵ بنکەی سەیدسادق و بەرزنجە و ئاسیایش بەدواداجوونی چریان کردووە بۆ ئەو سنوورە و ناهێڵن کەس بگاتە ئامانجەکەی بە نایاسایی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەریەک لە گوندەکانى بیوەک، پەرخ و سیانزارە گەڕاون و لەئەنجامدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر 19 فەردە خەڵوز دا هاوکات 35 کورەى خەڵوز تێکدرا.

سەرباری تێکدانی کورەکان و دەستگرتن بەسەر دارەکاندا بەڵام لەو دەورووبەرە کەس نەبینراوە و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بەدوای تۆمەتباراندا دەگەڕێن.