بۆ گرێبەست و لەجێدانان

بڕیارێک لە وەزیرەوە؛ هیچ بڕە پارەیەک بۆ پشتگیری وەرمەگرن

ئەحمەد مستەفا

وەزیی خوێندنی باڵا واژۆی لەسەر نوسراوێک کردووە، ئەویش لە چوارچێوەی پرۆسەی دامەزراندن بۆ بە گرێبەست و  لەجێدانان لەسەر میلاکی وەزارەتەکەی، کە هیچ بڕە پارەیەک وەرنەگیرێ بۆ نوسراوی پشتگیری.

وەک نوسراوەکە باسی کردووە، ئەو پشتگیریەی دەکرێ بۆ پێشکەش کردنە بۆیە هیچ بڕە پارەیەک لەبەرامبەری وەرناگیرێ.

وەک لە دەقی نوسراوەکەدا باسکراوە، ئەو رێکارانەی بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنی پێشکەشکارانی شایستە بە سیستمێکی دادپەروەرانە پەیڕەو دەکرێن.

لە نوسراوەکە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.8.2026 ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا واژۆی کردووە، بڕیاردراوە هەر دەرچوویەکی زانکۆ کە داوای پشتگیری دەکات بۆ مەبەستی دیاریکراوە لە بەرامبەر پێدانی نوسراوی پشتگیری هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرنەگیرێت، چونکە پشتگیرییەکە تەنیا بۆ مەبەستی پێشکەشکردنە.

پشتگیری دەرچوون یەکێک لەو دیکۆمێنتانەی داواکاراوە پێوستە ساڵی دەرچوون و ریزبەندی دەرچوون و کۆی گشتی نمرە لەناو پشتگیری دەرچوون بنوسرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):