تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
لە قەزای حەویجە هاوڵاتیەکی تەمەن 32 ساڵ خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
هاوڵاتیەکی تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی گوندی عیون سەر بە قەزای حەویجە لە کاتی مەلەکردن خنکا و بە پێی زانیارێکانی 964 ئەو هاوڵاتیە پاسەوانی کارگەیەکی رۆنی ئۆتۆمبێلە لە گوندەکە.
عەبدوڵا ئیبراهیم موختاری گوندی عیون سەر بە قەزای حەویجە بە 964ـی وت، ئەو هاوڵاتیە ناوی سەعد حەمیدە و خەڵکی قەزای شڕگاتە مەلە نازانێ لە گەڵ چەند ئامۆزایەکی رۆیشتون بۆ مەلە کردن لە ئاوی زابی خواروو بەدیاری کراوی لە نزیک پردی شمێت دەست بەجێ خنکاوە.
وتیشی، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، جیا لەوەی هاوڵاتیان سەرقاڵی گەڕانن لە چاوەڕوانی هاتنی تیمی پۆلیسی رووباری پردێن بۆ دۆزینەوە تەرمەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی