ژمارەیەک فەرمانبەر لە کاتی ئەرکەکانیاندا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
بە خزمەتیش هەژمار ناکرێ
حکومەت مۆڵەتی بێ مووچەی بۆ دوو ساڵ کەمکردەوە
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەیی لە 5 ساڵەوە بۆ 2 ساڵ کەمکردەوە، هەروەها رایگەیاند، ئەوە بۆ ماوەیە بۆ خزمەتی خانەنشینی هەژمار ناکرێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.8.2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی وەزیر و سەرۆک دەستەکانی لە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەی بە فەرمانبەران لە 5 ساڵەوە بۆ 2 ساڵ کەمکردەوە.
لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوەکراوە، ماوەی ئەو مۆڵەتی بێ مووچەیە کە تەنیا دوو ساڵە، نە بەخزمەت هەژمار دەکرێت نە بە خانەنشینی.
بەگوێرەی بڕیاری ژمارە (300)ی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی کارکردن بە بڕیاری ژمارە (38)ی ساڵی 2015 کە تایبەت بوو بە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، گۆڕانکارییەکە هاوتەبایە لەگەڵ بڕیاری ژمارە (107)ی ساڵی 2010ی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق، کە تێیدا جەخت کراوەتەوە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە لە ماوەی راژەی فەرمانبەرەکەدا نابێت لە یەک جار زیاتر بێت.