بۆ قوتابخانەکانی ناردووە

پەروەردەی سلێمانی: لەبری هەینی، پێنجشەممە ساڵیادی سلێمانی بەڕێوەبەرن

964+

ئەحمەد مستەفا

بە نووسراوێک، پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری بۆ قوتابخانەکان ناردووە کە ساڵیادی سلێمانی رۆژێک پێش بخەن، لە بری هەینی، پێنجشەممە ساڵیادی سلێمانی بەڕێوەبەرن.

رۆژی هەینی 14.11.2025، ساڵیادی 241 ساڵەی بنیادتنانی سلێمانییە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە نووسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکان، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی رۆژی 14.11.2025 ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، دەکەوێتە رۆژی هەینی، پەروەردەکان دەتوانن، رۆژی پێنجشەممە14.11.2025 چالاکییەکانی تایبەت بەو یادە ئەنجام بدەن.

شاری سلێمانی لەساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان دامەزراوە و كراوەتە پایتەختی میرنشینی بابان، كە لەئێستادا بەهۆی چالاكییە بەردەوامە ڕۆشنبیرییەكانیەوە نازناوی “پایتەختی ڕۆشنبیری” پێدراوە.

سلێمانی دووەم گەورەترین شاری ھەرێمی کوردستانە و پایتەختی رۆشنبیرییەتی، ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. کە کورد زۆرینەی دانیشتووانەکەی پێکدەھێنێت و کەمینەیەک لە عەرەب و مەسیحی تێدا دەژین.

نوسراوی پەروەردەی سلێمانی

نوسراوی پەروەردەی سلێمانی

لەناو جەرگەی بازاڕی سلێمانی ژنان چێشتخانەیەکی کوردەوا...

لەناو جەرگەی بازاڕی سلێمانی ژنان چێشتخانەیەکی کوردەوارییان کردووەتەوە