"زۆربەیان لە دەرەوەی کوردستانن"
کرمانج باکووری: نرخی ئاهەنگەکانم لە 10 بۆ 15 هەزار دۆلاردایە
964+
رێباز یونس- هەولێر
کرمانج باکووری هونەرمەند زۆربەی ئاهەنگەکانی لە دەرەوەی کوردستانن و دەشڵێت: نرخەکانیان لە 10 بۆ 15 هەزار دۆلارە و زیاتر لە روسیا و ئەوروپایە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 کرمانج باکووری باسی لەوەکرد کە لە کاری هونەری نەوەستاوە، بەڵام زیاتر ئاهەنگ دەگێڕێت و ئاهەنگەکانیشی لە دەرەوەی کوردستان، ئەوەی ئەویش بە لایەوە گرنگە کوردە و هەر کورد بێت لە هەر پارچەیەکی کوردستان گۆرانیان بۆ دەڵێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح