دنیادیدەیەک لە کاتى دەنگدان
لە هەرێمى کوردستان
دوو ملیۆن و 844 هەزار و 51 دەنگدەر مافى دەنگدانیان هەیە
964+
وریا فەتاح
بۆ هەڵبژاردنى 11.11.2025، لە هەرسێ پارێزگاکەى هەرێم (هەولێر، سلێمانى و دهۆک)، سێ ملیۆن و 68 هەزار و 350 کەس مافى دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە دوێنێ لە دەنگدانى تایبەتدا، 224 هەزار و 333 دەنگدەر، دەنگى خۆیان داوە.
هەڵبژاردنەکە بۆ خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە، کە تێیدا 20 ملیۆن 63 هەزار و 773 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن و کارتى بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە.
لە هەرێمى کوردستان، بۆ هەڵبژارنى گشتى کە رۆژى 11.11.2025 بەڕێوە دەچێت، 2 ملیۆن و 844 هەزار و 51 دەنگدەر، مافى بەشداریکردن لە پرۆسەکەى هەیە، کە بەم شێوەیە دابەشبووە:
پارێزگاى هەولێر
مافى دەنگدان: 1 ملیۆن و 410 هەزار و 112
ئەوانەى بایۆمەترى کردووە: 1 ملیۆن 87 هەزار و 880
ژمارەى کورسى: 15
ژمارەى کاندید: 108
پارێزگاى سلێمانى
مافى دەنگدان: 1 ملیۆن و 532 هەزار و 893
بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە: 1 ملیۆن و 201 هەزار و 658
ژمارەى کورسى: 18
ژمارەى کاندید: 136
پارێزگاى دهۆک
مافى دەنگدان: 940 هەزار و 496
بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە: 778 هەزار و 846
ژمارەى کورسى: 11
ژمارەى کاندید: 59
سبەینێ 11.11.2025، هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوە دەچێت، لە 18 پارێزگاکەى عێراق کە 18 بازنەى هەڵبژاردنە، 8 هەزار و 703 بنکەى دەنگدان و 39 هەزار و 285 وێستگەى دەنگدان، پێشوازى لە دەنگدەران دەکەن.
لە هەرێمى کوردستان، لە هەرسێ شارەکەى هەرێم 1 هەزار و 312 بنکە و 5 هەزار و 572 وێستگەى دەنگدان هەیە بەم شێوەیەى خوارەوە:
هەولێر
بنکە: 506
وێستگە: 2003
سلێمانى
بنکە: 528
وێستگە: 2200
دهۆک
بنکە:278
وێستگە: 1369
کۆى گشتى
بنکە: 1312
وێستگە: 5572
رۆژى یەکشەممە، 48 کاتژمێر پێش رۆژى هەڵبژاردنى دەنگدانى گشتى بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، دەنگدانى تایبەت ئەنجامدرا و هێزەکانى سەر بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و پێشمەرگە و ئاوارەکان، دەنگى خۆیان دا.
لە هەرێمى کوردستان، 204 بنکە و 958 وێستگەى دەنگدانى تایبەت هەبوون بەم شێوازەى خوارەوە:
هەولێر
بنکە: 79
وێستگە: 358
سلێمانى
بنکە: 82
وێستگە: 378
دهۆک
بنکە: 43
وێستگە: 195
کۆى گشتى
بنکە: 204
وێستگە: 958
لە کۆى گشتى سەرجەم پارێزگاکانى عێراقیش، 809 بنکە و 4 هەزار و 501 وێستگەى دەنگدانى تایبەت هەبوون، کە 29 بنکە و 191 وێستگەیان لە کەرکوکن.