سوپای پاسداران:

“هێرشمان کردووەتەسەر چوار کەشتی و سێ کەشتیش بەرمین کەوتوون”

شۆڕش قادری

سوپای پاسداران دەڵێت، هێرشمان کردووەتەسەر چوار کەشتی و سێ کەشتیش لە گەرووی هورمز بەرمین کەوتوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە بەشی باکووری کەنداوی فارس هێزەکانیان چوار کەشتی نەوتەڵگریان لەکاتی بەتاڵکردنی بارەکانیان بۆ سەر چەند کەشتییەکی دیکە بە ئامانج گرتووە، چونکە سەرپێچیان کردووە و گوێیان بە هۆشدارییەکان نەداوە و ئێستا لە ئاگردا دەسووتێن.

سوپای پاسداران کاتی هێرشکردنەسەر ئەو کەشتیانەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە کە شەوی رابردووش سێ کەشتی دیکە لە رۆژئاوای گەرووی هورمز بەرمین کەوتوون و ئاگریان تێبەربووە.

چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز پەرەی سەندووتەوە و بەهۆیەشەوە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک چووەتەوە سەروو 110 دۆلار.