لە رۆشنبیریی سلێمانی

ئامادەکاریی بۆ فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

فێستیڤاڵى کورتە فیلمى کوردى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێ، لە بەڕێوەبەرایەتى گشتی رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانییش کۆبوونەوەیەک لەبارەى ئامادەکارییەکانى کراوە.

ئەوەش دوای ئەوەی مانگی 10ی ئەمساڵ، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە شارەکە بەڕێوەبرا.

لە کۆبوونەوەكەدا، موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیری و هونەرى سلێمانى، کامەران نورى گوڵاڵە بەڕێوەبەرى بەشى سینەما و تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى بەشى پایتەختى رۆشنبیری و بەشێک لە هونەرمەندانی بەشی هونەری سینەمای سلێمانى، ئامادەی بوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوی رۆشنبیریی گشتیی سلێمانی، لە کۆبوونەوەكەدا كە سێشەممە كراوە، کارە تەکنیکى و کارگێڕی و داراییەکانى فێستیڤاڵەکە شرۆڤەى لەبارەوە کراوە، بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکانى ئاشکرا بکرێت.