لەژێر چارەسەردان

هەورە بروسکە لێى داون؛ تەندروستى چوار پێشمەرگەکە جێگیرە


ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لە کاتى ئەرکەکانیاندا لە میحوەرى خازر، چوار پێشمەرگە بەهۆى هەورە بروسکەوە بریندار بوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

دكتۆر تەها عەلی، بەرێوبەری ئیشكگری نەخۆشخانەی رۆژئاوا بە 964ـى وت،” دواى پێدانى چارەسەر، ئێستا تەندروستى هەرچواریان جێگرە و مەترسیان لەسەر نەماوە”.

یەکێک لە هاوڕێیانى پێشمەرگەکان کە شایەدحاڵى رووداوەکە بووە بە 964ـى وت،”هەرچواریان بەیەکەوە وەستابوون، هەورە بروسکە هات و لە بلاجیکتۆرى سەرەوەى ئەوانى دا و دواتر ئەوانیش بەرکەوتن و بەپەلە گواستماننەوە بۆ نەخۆشخانە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح