ئەگەری هێرش هەیە

ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی لە نزیک ڤەنزوێللا نوێدەكاتەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسێكی هەواڵ بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا سەرقاڵی نوێکردنەوەی بنکەیەکی دەریایی سەردەمی جەنگی ساردە، کە بەکارنەهێنرابوو لە کەنارەکانی دەریای کاریبی.

بە پێی سەرچاوەكە، بنكەکە دەتوانێت پشتگیری لە كردەوە سەربازییە پێشبینكراوەكانی ئەمریكا بكات لە ناوخۆی ڤەنزوێللا.

لێکۆڵینەوەیەکی وێنەیی رۆیتەرز دەریدەخات، سوپای ئەمریکا بنکەیەکی دەریایی سەردەمی جەنگی سارد، کە بەکارنەهێنرابوو، لە کاریبی نوێدەکاتەوە، ئەمەش ئامادەکارییەکان ئاشكرا دەکات بۆ ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمریكا بۆ سەر ڤەنزوێللا و ناوخۆی ئەو وڵاتەش.

بەرپرسان و پسپۆڕان و کارمەندانی سەربازی، کە ئاژانسەكە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کردوون، ئاماژە بەوە دەکەن کە کارەکانی بیناسازی لە دامەزراوەکەدا ئەوە پیشان دەدات کە ئەمریکا خۆی بۆ جێگیربوونی درێژخایەن لە کاریبی ئامادە دەکات.

ئەمریكا ماوەیەكە هێرش دەكاتە سەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری ڤەنزوێللا و ترەمپ رایگەیاندووە، هەموو ئەوانە دەكوژن كە دەرمانی هۆشبەر دەبەنە ناو ئەمریكا، بەڵام بە دیوێكی دیكە پێشبینی دەكرێ ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ڤەنزوێللا و حكومەتەكەی بڕووخێنێت، مادۆرۆی سەرۆكی ڤەنزوێللاش بە ئاشكرا رایگەیاند، ئەمریكا بە بیانووی شەڕی بازرگانانی ماددەی هۆشبەرەوە، دەیەوێت وڵاتەكەیان داگیر بكات و نەوتەكەی بۆ خۆی ببات.

هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریاوە ...

هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریاوە بەرەو عێراق هاتن