هۆكار چییە؟

هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سوریاوە بەرەو عێراق هاتن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە سەدان بارهەڵگر و ئالیاتی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەكانی خۆیان لە سوریاوە بەرەو عێراق هاتوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی وەتەنی سوریا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی ئەمریكا، لە بنكەكانی خۆیان لە شاری شەدادیی سوریا لە باشووری حەسەكە، بەرەو خاكی عێراق هاتوون.

ئەوەی سەرچاوەكە باسی كردووە و ڤیدیۆیەكیشی بڵاوكردووەتەوە، دوێنێ ئەو هێزانە و ئالیات و كەلوپەلەكانیان بەرەو عێراق هاتوون و لە بنكەی شەدادییەوە دەرچوون.

ئەو پێشهاتە هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە چۆڵكردنی بنكەكانیان لە سەرباز و چەك و تەقەمەنی، كە چەند ساڵێكە لە سوریان.

پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، كار بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە خاكی سوریا دەكەن بۆ كەمتر لە هەزار سەرباز لە چەند مانگی داهاتوودا، بەڵام بەڵێنی ئەوەشیان دا كە لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی چەكدارانی داعش بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ ئەمریكا و ئێران دانوستان دەكەن و بەغداش دڵخۆشە

ئەمڕۆ ئەمریكا و ئێران دانوستان دەكەن و بەغداش دڵخۆشە