لەسبەینێوە لە ئێران نایەت

لە سلێمانی نرخی تەماتە و پەتاتە دووقات بەرزبوونەتەوە “بەڵام کاتییە”

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە عەلوەی  سلێمانی نرخی تەماتە و پەتاتە دووقات بەرزبوونەتەوە، بەڵام سەروەر عەلی لە ئەنجومەنی عەلوە دەڵێت ئەمە کاتییە و داوایان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە بۆیان چارەسەر بکات.

کیلۆی تەماتە لە 700 دینارەوە گەیشتووەتە هەزار و 300 دینار و پەتاتەش لە 550 دینارەوە بووەتە 950 دینار.

سەروەر دەڵێت، لە ئێرانیش تەماتە گران بووە و لە سبەینێشەوە لەوێوە بۆ هەرێمی کوردستان نایەت، بەڵکو لە خوارووی عێراقە بۆیان دێت.

داواشیان لە وەزیری کشتوکاڵی هەرێم کردووە کە چارەسەری دۆخی گرانبوونی ئەم بەرهەمانەیان بۆ بکات و دەڵێت “ئەمڕۆ بڕیار دەردەچێت کە هاوردەی تەماتە ئاساایی دەبێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن