باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا
دوو خوێندکار یان زیاتری خێزانێک لە پارالێڵ بخوێنن 50% داشکاندنیان بۆ دەکرێت
964+
توانا نەقی
خەبەری خۆشی خوێندنی باڵا ئەوەیە بۆ ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە خوێندنی پارالێڵ دەخوینن داشکاندنی 50%ـیان بۆ دەکرێت هەر وەک ساڵانی پێشوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بە فەرمانى وەزارى ژمارە 20905 لە رێکەوتى 2.11.2025 بە واژۆی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، کە ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی 50% لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی 45%ـی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.
داشکاندنەکە سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2025 – 2026 دەگرێتەوە.