عێراق چی دەوێ؟

فیدان بۆ پڕۆسەی ئاشتی و ئاو دێتە عێراق

964+

ئەحمەد مستەفا

رەنگە بەلای لایەنی عێراقییەوە، ئێستا ئاوەکە هێندە گرنگ بێت، ئەو بەرپرسە پلەبڵندەی تورکیا کە ئەمڕۆ دێتە بەغدا، کەمتر تاوتوێی پڕۆسەی ئاشتی و کشانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”ی  لە سنورەکانی تورکیا لەگەڵ بکرێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.11.2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا، ئەم پیاوە پێشتر بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری تورکیا “میت” بووە، ئێستا روخساری دەرەوەی وڵاتەکەیە و بڕیارە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ببینێ.

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو، تۆرهان موفتی ئەگەری رێکەوتنێکی لەبارەی ئاو راگەیاندووە و بە پێگەی فەڕمی حکومەتی وتووە، عێراق رووبەڕووی ئاستەنگی ئاڵۆزی ئاو بووەتەوە، حكومەت بۆ یەكەمجارە، لە دانوستانەكانی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی ئاوی عێراق، هێڵی ئابووری بەكارهێناوە.

وتیشی، سەردانەكەی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بەغدا، رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنی ئازادكردنی تا یەك ملیار مەتر سێجا ئاوی لێدەكەوێتەوە.

ئەوە لە حاڵێکدا، پێشتر عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق وتی، هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات لە دۆخێکی زۆر خراپدان و پێوسیتیان بە ژیاندنەوە هەیە و %60ی رێژەی ئاوەکەیان لەدەستداوە، بەردانەوەی یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ هەردوو رووبارەکە بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەردەکات، بۆیە خواستمانە ئەم داوایە بگەیەنییە وەزیری دەرەوەی تورکیا.

لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی نەزانراوە چی لەگەڵ عێراق باس دەکرێ، بەڵام ئەردۆغان رۆژی پێنجشەمە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار پێشوازی لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی کرد.

دواتر لە کاتی کردنەوەی باخچەی گەل لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ دیدارەکەی بە بەرهەمدار ناوبرد و وتی، کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا زانیارییان بە کۆمیسیۆنی پەرلەمان داوە، ئێستا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڕیارە بگاتە عێراق و چاوەڕوان کراوە، یەکێک لە تەوەرەکان پرسی ئاشتی و بوونی گەریلاکانی “پەکەکە” بێت لە خاکی عێراق.

تورکیا چیتر رێگە بە گواستنەوەى نەوتى عێراق نادات؛ مەوق...

تورکیا چیتر رێگە بە گواستنەوەى نەوتى عێراق نادات؛ مەوقیفى هەرێم بەهێز دەکات

دەم پارتی دژی درێژکردنەوەی چالاکی سەربازیی تورکیایه‌ ...

دەم پارتی دژی درێژکردنەوەی چالاکی سەربازیی تورکیایه‌ لە عێراق و سوریا