سبەینێ
لیستی موچەی مانگی 9 رادەستی بەغدا دەکرێت
شۆڕش قادری
سبەینێ لیستی موچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 4.10.2026 تیمی تەکنیکییان لیستی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی و سبەی دووشەممە بە فەرمی رادەستیان دەکات.
هاوکات لەگەڵ لیستی موچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی 8 رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.