فێستیڤاڵى هەنار
بزانە کێ بردییەوە؛ پێشبڕکێى هەنار تەکاندن
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
لە فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە، ئەمەل ناجى پەیامنیرى 964، چووەتە ژێر کەپرێک و لەگەڵ خوشک و برایەک دەستدەکات بە پێشبڕکێى هەنار تەکاندن.
بەدەم تەکاندیدنى هەنار، ئەمەل بەگەڵ هەڵوێست و ئاوێز هادى کە خوشک و بران گفتوگۆ و دەمەتەقێ لەبارەى هەنار و فێستیڤاڵ و میوانان دەکەن.
سەرەڕاى ئەوەى هەڵوێست ماندووە و وەکخۆى دەڵێت، دوو رۆژە لەبەر رێکخستن و دیزاینکردنى کەپرەکەیان نەخەوتووە، بەڵام بەم حاڵەشەوە لە تەکاندنى هەنار لە ئەمەل و ئاوێزى بردەوە و بەزوویى هەنارەکەى خۆى تەکاند.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح