کۆمیسیۆن ده‌ڵێت؛ بێخه‌م بن

داتا و دەنگی دەنگدەرانى هەڵبژاردن بە سێ قۆناغ به‌ سەلامەتی ده‌گوازرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى دڵمنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ بێخه‌م بن له‌ سه‌لامه‌تى ده‌نگه‌كانتان، چونكه‌ ئه‌م پلانه‌ى دایانناوه‌ سێ قۆناغه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیان و داتاكانى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو و سه‌لامه‌تى.

حەسەن هادی زایەر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنبه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی راگه‌یاند، کۆمیسیۆن لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆسییەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمانەتی بەغدا و فەرمانگە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە گواستنەوەی داتاکانی هەڵبژاردن بە سێ قۆناغ پارێزراوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دەنگی دەنگدەران.

وتیشی “هەڵبژاردنی ئێستا ته‌نیا بە پشتبەستن بە کارتی بایۆمەتری جیا دەکرێتەوە ئه‌ویش بەپێی یاسای ژمارە (4ی) هەموارکراو، کە پڕۆسەی دەنگدانی سەلامەتتر کردووە”، روونیشیکردەوە کە “ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە شێوەیەکی سه‌ره‌كى بەشدار ده‌بن لە پاراستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بە جۆرێک له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌ى ئامێره‌كه‌، رێژەی ساختەکاری لە وێستگەیه‌كدا گەیشتووەتە سفر.

کۆمیسیۆن نزیکەی 23 ملیۆن کاغەزی دەنگدانی چاپکردووە، کە 19 جۆری لەخۆ گرتووە، لەوانە کاغەزێکی تایبەت بۆ دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان، کە بە ئەلگۆریتم و وردەکاریی ورد پارێزراوە کە رێگە لە کۆپیکردن یان ساختەکردنی دەگرێت، و لە پاراستندا لە دراوی کاغەزی دەچێت.

حه‌سه‌ن هادى ده‌شڵێت “کۆمیسیۆن گرنگییەکی زۆر بە ئەمنییەتی سایبەری دەدات، کە سێ قۆناغی سەرەکی بۆ پاراستنی دەنگی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت ، گواستنەوەی داتاکان لەرێگەی گواستنەوەی راستەوخۆ و گواستنەوەی داتاکان لەرێگەی فلاش مێمۆری لە ماوەی شەش کاتژمێر دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان و له‌ كۆتایشدا ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی کە لە کاتژمێر شەشی ئێوارە دەست پێدەکات و تاوەکو نیوەی شەو بەردەوام دەبێت.

جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “ئەم ڕێکارانە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان شەفافتر و وردتر دەکەنەوە”.

کۆمیسیۆن 290 کاندیدى دوورخستەوە

کۆمیسیۆن 290 کاندیدى دوورخستەوە

ئاگری باڵەخانەکەی کۆمیسیۆن لە هەولێر دەستکرد بوو

ئاگری باڵەخانەکەی کۆمیسیۆن لە هەولێر دەستکرد بوو