دادى عێراق ئه‌مه‌ى كردووه
له‌رێگه‌ى سیستمێکی ئەلیکترۆنی كه‌سوكارى زیندانیان زانیاری وردیان لەسەر گیراوه‌كانیان پێده‌گات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی دادی عێراق، له‌رێگه‌ى سیستمێكى ئه‌لیكترۆنییه‌وه زانیاری ورد به كه‌سوكارى گیراوان ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان پێده‌ڵێت كه له چ كاتێك گیراوه‌كانیان ئازاد ده‌كرێ.
ئه‌م پڕۆژه نوێیه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پڕۆژەیەکی نوێی دیكه بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی گەندەڵیی، له‌ناو به‌ندیخانه و زیندانهكانى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئەحمەد لەعیبی، وتەبێژی وەزارەتی داد ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى رایگەیاند، وەزارەتەکە سیستمی کامێرای چاودێریی پێشکەوتوی لە ناو فەرمانگەكانی تۆمارکردنی خانوبەرە و زیندانەکاندا جێگیرکردوە، کە راستەوخۆ بە نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتییەوە بەستراونەتەوە بۆ چاودێریکردنی کارەکان و دڵنیابون لە پاکی و بێگەردی.
لەبارەی زیندانەکانیشەوە وتی “وەزارەت لە بنبڕکردنی گەندەڵیدا هەنگاوی گەورەی ناوە و پڕۆژەی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ بەڕێوەبردنی زیندانییان جێبەجێکراوە، کە ئەم سیستمە نوێیە رێگە بە کەسوکاری زیندانییان دەدات لە رێگەی ئۆنلاینەوە زانیاری لەسەر شوێنی زیندانی کراوەکان، دۆخی تەندروستییان و کاتی چون بۆ زیندانی یان ئازادکردنیان بەدەستبهێنن، ئەوەش بەستراوەتەوە بە نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی و وەزیرەوە”.
باسی لەوەشكرد، لە قۆناغی گرێبەستدان لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان بۆ قەدەغەکردنی سیگناڵی مۆبایلەکان لەناو زیندانەکاندا، بۆ رێگریکردن لە پەیوەندییە نایاساییەکان، لە بەرامبەردا کابینەی تایبەت بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی زیندانییان بەپێی رێنماییەکان دابیندەکرێن.