"شاگرد بووە و تانکەرەکەی لەحیمکردووە"

لە پیرەمەگروون تانکەرێک تەقییەوە و گەنجێک گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە ناحیەی پیرەمەگروونـی سەربە پارێزگای سلێمانی، تانکەرێک تەقییەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا.

محەمەد سالار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرەمەگروون بە 964ـی وت، “شاگردی دوکانێکی لەحیم سەرقاڵی لەحیمکردنی بەشی سەرەوەی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی بووە، لەو کاتەدا تانکەرەکە تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بووە و لە دوکانی باوکی کاریکردووە.

محەمەد سالار وتیشی، رووداوەکە لە ناوچەی پیشەسازیی پیرەمەگروون روویداوە، تەرمی ئەو گەنجەش بەڕێکراوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی و دوای توێکاری رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو تەقینەوە و دوو کارەسات؛ لەکاتی بەتاڵکردنی سووتەمە...

دوو تەقینەوە و دوو کارەسات؛ لەکاتی بەتاڵکردنی سووتەمەنی