ئەمساڵ نەهاتە و شەرابی باشیان نابێ

خاوەن رەزەکانی کالیفۆڕنیا تووشی زەرەر و زیانی زۆر بوون

964+

شۆڕش قادری

رنینی ترێ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا دەستیپێکردووە، بەڵام خاوەن رەزەکان دەڵێن، بەرهەمیان وەک ساڵانی پێشوو نییە و ئەمساڵ تووشی زەرەر و زیانی زۆر بوون.

زیاتر لە سەدەیەکە خاوەن رەزەکانی ناوچەی لۆدی، شەرابی کارگەکانی کالیفۆڕنیا دابین دەکەن، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکان و کەمی خواست، وایکردووە بەشێک لە باخەوانەکان رەزکانیان جێبهێڵن.

بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی کە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویکردووەنەتەوە، ئەمساڵ بە گشتی نەهاتە بۆ خاوەن رەزەکانی ناوچەی لۆدی لە کالیفۆڕنیا، چونکە لەگەڵ کەمبوونەوەی داهاتیان، نەخۆشی و ئافاتیش بووەتە بەڵا بۆ گیانی رەزەکانیان و تووشی زەرەر و زیانێکی زۆر بوون.

بەراز و وشکەساڵى؛ نیشتمانى رەزى بێ ترێ کردووە

بەراز و وشکەساڵى؛ نیشتمانى رەزى بێ ترێ کردووە