هەواڵەکان؛
ژن و پیاوەکانی کانی حەمە ناڕازین و “بەنزینی باشیش بە پارەش دەستناکەوێ”
ژووری هەواڵ
پورە ناهیدە، کە ژنێکى بەورە و قسەزانى گەڕەکى کانى حەمەیە لە سلێمانى، شەنێکی بە دەستەوە گرتووە و دژى رووخاندنى خانووەکانیان گردبووەتەوە و دەڵێت، هەر بێنە پێشەوە دەیوەشێنم.
******
ئەو گەنجەی لوتی لەناوچاویدا بۆ چێندرایەوە و لە 964 دەرکەوت دەڵێ، تەندروستى زۆر باشە لە ئایندەدا پڕۆسەی گواستنەوەی لوتەکەی بۆ شوێنی خۆی بۆ ئەنجام دەدرێ.
******
“بە پارەش بەنزینی باشمان دەست ناکەوێ”، ئەمە وەڵامی بەهمەن قادر، نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی بوو، کاتێک پەیامنێری 964 لێی پرسی بۆچی بەنزین کوالێتی خراپە؟.
******
لە گوندی گۆپتەپە جوتیارێک ویستی داهاتێکی باش لە چاندنی 12 دۆنم شووتی بەدەست بهێنێ، بەڵام ڤایرۆسی رەقە لە دانە بەدانەی شوتییەکانی داوە و فریای نەکەوتووە تا هەمووی لەناوچوون.