بە پێچەوانەی رێنماییەکانەوە هێنراوەتە سنووری راپەڕین
540 کیلۆ خورمای خراپبوو لە رانیا لەناوبرا
964+
ژێوار خدر
لە رانیە زیاتر لە نیو تۆن کە کە بە شێوەیەکی ناتەندروست و بە پێچەوانەی رێنماییەکانەوە هێنرابووە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا.
قایمقامیەتی قەزای رانیە دەڵێت، لیژنە هاوبەشەکانیان، بە هاوكاری بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، 540 کیلۆ خورمای خراپبوویان لەناوبرد، کە بە شێوەیەکی ناتەندروست و بە پێچەوانەی رێنماییەکانەوە هێنرابووە سنوری ئیداری راپەڕین، لە بازگەی قەمتەران دەستی بەسەردا گیرا.
دەشڵێت، لیژنەی خۆراک دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە لەوەی خورماکە بەهۆی پارێزگاری نەكردنی لە تیشكی خۆر، گەرا، پاشماوەی كۆگا، و تەنانەت گواستنەوەی لەگەڵ بەنزین و دانانی لە سندوقی پیسدا، بەهای خۆراكی لەدەستداوە و بووەتە هۆی پیسبوونی، بریاری تەلەفکردنی سەرجەم خورماکەی دا.
روونیشیکردووەتەوە، هاوڵاتییەكی عەرەب، خاوەنی ئەم خورمایە بووە و رێكاری یاسایی پێویست لەبەرامبەریدا گیراوەتەبەر.