چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە
نزیكەی 90 هەزار كەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ نووسیوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
حەج و عومرەی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تا ئێستا 90 هەزار كەس ناوی خۆیان بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی تۆمار كردووە.
كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 13.10.2025 بە 964ی راگەیاند، نزیكەی 90 هەزار هاوڵاتی كوردستان به خۆرایی و له ماڵهكانی خۆیان، بهبێ ئهوهی سهردانی هیچ شوێنێك بكهن و هیچ مهسروفێكی رێگه و فۆرم و كۆپیكردن و شتی تر بكەن، به ئاسانی بهشێوهی ئهلیكترۆنی ناویان بۆ حهجی ساڵی 2026 تۆمار كردووە.
وتیشی، ئەمە دیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ حەجخوازان و ئەو كەسانەی نیازی سەفەری حەجی ئەمساڵیان هەیە.
كاروان ستونی ئەوەشی باس كرد، تا ئێستا لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، بە بڕی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار پاڵپشتی پرۆسەی حەج كراوە، كە هەر ساڵێك بە بڕە پارەیەك بووە و بۆ هاوكاریكردنی حاجییان بووە.
بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ناوتۆماركردن كۆتایی هاتووە و ئێستا وەزارەتی ئەوقاف وردبینی لە ناوەكان دەكات، دواتر تیروپشك دەكرێت و ژمارەی دیاریكراو لە هاوڵاتیانی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە حەج ناویان هەڵدەبژێردرێت.