17 وڵات بەشدارن
پاڵەوانێتی تیروکەوانی ئاسیا لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لە زانکۆی سلێمانی، نوێنەرانی 17 وڵات لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئاسیا بۆ یاری “تیروکەوان” بەشدارییان کردووە و چالاکییەکان لەناو یایگەی کامپی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەبرێ.
زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، بە بەشداری نزیکەی 100 یاریزانی کچ و کوڕ لە 17 وڵاتی جیاواز پاڵەوانێتی یاری “تیروکەوان” ئەنجامدەدرێت.
یارییەکان بۆ هەردوو رەگەزە و پاڵەوانی ناوخۆیش بەشداری کردووە، دەستپێکی یارییەکەکان رۆژی 25.10.2026 بووە و بڕیارە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت.