داوای دوورخستنه‌وه‌ی كارگه‌كانی بازیان ده‌كرێت
ده‌یان هاوڵاتی تووشی شێرپه‌نجه و ره‌بۆ بوون
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د – بازیان
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان و چالاكوانانی قه‌زای بازیان داوا ده‌كه‌ن كۆمپانیاكانی نزیك مالّه‌كانیان دووربخرێنه‌وه، چونكه به وته‌ی ئه‌وان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان و ته‌نانه‌ت ئاژه‌لّه‌كانیش دروست كردووه.
ئەمڕۆ سێشەممە 6.10.2026 ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی بازیان گردبوونەوە و داوایان کرد کارگەکانی نزیک قەزاکەیان لە نزیک ماڵەکانیان دووربخرێنەوە، چونکە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە، بە تایبەتی کارگەکانی چیمەنتۆ.
هەرێم مەجید، کە چالاکوان و رۆژنامەنووسە بە 964ی وت، داوا ده‌كه‌ن كارگه‌كان به لای كه‌م دوو كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری بازیان دووربخرێنه‌وه، چونكه ژاوه‌ژاویان دروست كردووه و بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان مه‌ترسیین.
هه‌روه‌ها وتی، چۆن یاسای پیترۆ دۆلار هه‌یه، حه‌ق وایه یاسایه‌كی وه‌ك پیترۆ پیشه‌سازی بۆ بازیان له په‌رله‌مانه‌وه دابنرایه، بۆ ئه‌وه‌ی بازیان سوود له بوونی ئه‌و كۆمپانیایانه له سنووره‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره، قسه‌كانی هاوڵاتی سدیق عەبدوڵایه، كه به 964ی راگه‌یاند، زیاتر له 20 هاوڵاتی تووشی شێرپه‌نجه بوون، ده‌یانی دیكه تووشی ره‌بۆ و هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون، ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیش به‌هۆی دووكه‌ڵ و پیسیی كارگه‌كان رزگاریان نابێت و ده‌مرن و سییه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاوڵاتیان و چالاكوانانی بازیان داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه پێشه‌وه و ژیانیان له مه‌ترسیی پاشماوه و دووكه‌ڵی كارگه‌كان رزگار بكه‌ن و به‌ده‌میانه‌وه بێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا