هاتوچۆی هەولێر: چیدی بارهەڵگر بۆیان نییە لە کاتژمێر 6 بۆ 9ـی بەیانیان بە شەقامی 100 مەتریدا بڕۆن
بڕیاری هاتوچۆی هەولێرە
چیدی بارهەڵگر بۆی نییە بەیانیان بە شەقامی 100 مەتریدا بڕوات
شۆڕش قادری
چیدی بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بەیانیان زوو، بە شەقامی 100 مەتری هەولێردا بڕۆن، ئەمە بڕیاری هاتوچۆی پایتەختە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامی 100 مەتری، بڕیارماندا بە قەدەغە کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر ئەم شەقامە لە کاتژمێر 6ـی بەیانی تا کاتژمێر 9ـی بەیانی، لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و زانکۆ و قوتابخانەکان”.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەم بڕیارە بۆ رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممەیە، واتە رۆژانی هەینی بارهەڵگران ئازادن کە بە کەیفی خۆیان بە شەقامی 100 مەتری پایتەختدا بێن و بڕۆن.