ئاهەنگی دەرچووانی خولی 45ـەمینی زانکۆی سەڵاحەدین
هەولێر
ئاهەنگی دەرچووانی خولی 45ـەمینی زانکۆی سەڵاحەدین دەستیپێکرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 45ی زانکۆی سەڵاحەدین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به سه‌دان خوێندكار بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانییش له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده‌یه.
ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستیپێكردووه و راسته‌وخۆ له په‌یجی kurdi964 پەخش دەکرێت، کە بۆ ده‌رچووانی وه‌رزی 2025-2026ـه.
سامان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به 964ی وت، خولی ئه‌مساڵ له ژێر ناوی “پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی”یه، پێنج هه‌زار و 347 خوێندكار بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرن، كه تێیدا چوار هه‌زار و 94 خوێندكار بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس و هه‌زار و 253 خوێندكاری دیكه‌ش ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گرن.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین یه‌كێكه له دێرینترین زانكۆكانی كوردستان، كه له 1968 دامه‌زراوه و 17 كۆلیژ و زیاتر له 85 به‌شی زانستی و ئه‌ندازیاری و زانسته مرۆییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.