بۆ دەرچووانی پۆلی 12

بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان بە فۆڕمی راستەوخۆ قوتابیان وەردەگرێت

964+

وریا فەتاح

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رایدەگەیەنێت، وەک یەکەم بەش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەم پسپۆڕیە، بەشی “پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان” لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی  راستەوخۆ قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی) وەردەگرێت.

ئەم بەشە لە ساڵی 2020 دامەزراوە و تاکە بەشە لەسەر ئاستی عێراق کە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو پسپۆڕییەدا دەبەخشێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی زانکۆکە، ئەو قوتابیانەی ئارەزووی خوێندن دەکەن لەم بەشەدا دەتوانن لە رێگەی لینکێک یان سکانی بارکۆدێکەوە فۆڕمی خۆتۆمارکردن پڕبکەنەوە، خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە و دوای تەواوکردنی، دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان پێدەبەخشرێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنیا 12 کورسی بۆ ئەم بەشە تەرخانکراوە.

مەرجەکانی وەرگرتن:

پێویستە قوتابی دەرچووی پۆلی 12ـی لقی زانستی بێت.
دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵی پار دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
پێویستە کۆنمرەی گشتی قوتابی لە 80% کەمتر نەبێت.
دەبێت کۆنمرەی وانەکانی فیزیا، زیندەزانی و ئینگلیزی لە 80% کەمتر نەبێت.
فۆرمى راستەوخۆ، واتا پێشکەشکردنى داواى وەرگرتن لە بەشێک بەبێ ئەوەى خۆت لە سیستمى ئۆنلاینى زانکۆلاین تۆمار بکەیت.

لەم لینکەوە دەتوانن فۆرم پڕبکەنەوە و زانیارى زیاتر وەربگرن.

تایبەت بە دەرچووانى پۆلى 12ـى ئامادەیى...ئەنجامى زانکۆ ل...

تایبەت بە دەرچووانى پۆلى 12ـى ئامادەیى...ئەنجامى زانکۆ لاین راگەیەنرا