لە ئامێدی

فەرمانبەرێکی کارەبا، بە کارەبا ژیانی بەخشی

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ئامێدی، فەرمانبەرێکی وەزارەتی کارەبا بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، وەزیر لە پرسەنامەیەک کە ئاراستەی بنەماڵەکەی کردووە، هەواڵی گیان لەدەستدانی راگەیاندووە.

فەرمانبەرەکە ناوی، (خ،ص،ا) فەرمانبەری کارەبای قدش بووە لە قەزای ئامێدی.

لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە 1.10.2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک دەڵێ، لە کاتی کارکردن بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە فەرمانبەرەکەیان گیانی لەدەستداوە.

وەزیر، کەمال محەمەد، بۆی نوسیوون، بە ناوی خۆم و وەزارەتی کارەباوە سەرخۆشی لە خێزان و هاوکارانی دەکەین و خۆیان بە هاوبەشی خەمی خانەوادەکەی دەزانن.

بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان